ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی مان له خواردن ده‌گرێت.
نابراو له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو ساڵ و نیو له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا له ژووری كه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و زیندانه ڕاگیراوه و داخوازی گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی زیندانیان سیاسی، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری له كوشتنی “روحوڵڵا عه‌جه‌میان” به‌كرێگیراوی كوژراو له ئه‌ندامی تێكهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له مه‌راسمی ڕیز گرتن له یادی “حه‌دیس نه‌جه‌فی“، حوكمی ١٥ ساڕڵ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
