به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌سغه‌ر شاكری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، به هۆی ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبرا چه‌ند ڕۆژ پاش به‌شداری له مه‌راسمی حه‌وته‌می “خوسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د كه به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستداوه، ڕێكه‌وتی ١١ مانگی به‌فرانبار، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئیتلاعات، ڕه‌وانه‌ی زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هاووڵاتییه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه و مانگرتنی له خواردن كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی له سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.
