“ئه‌میر حه‌سه‌ن ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی تاران، به هۆی خراپی دۆووخی ته‌ندروستی باوكی له نه‌خۆشخانه مانی له خواردن گرت.
“محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” باوكی ئه‌و به‌ندكراوه له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاوییه و به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌كانی له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه و مه‌ترسی له ده‌ستدانی گیانی له ئارادایه. “ئه‌میر حه‌سه‌ن ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” ڕێكه‌وتی ٣٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣ی هه‌تاوی به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تاران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی تاران ڕاگوێزرا. شایانی باسه ئه‌و به‌ندكراوه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا سه‌ره‌ڕای چه‌ند مانگ به‌ندكرانی چاره‌نووسی دیار نییه.