ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، خالد پیرزاده، فه‌رهاد حافزی و وه‌حید سۆرخگوڵ دژ به نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له زیندانی تارانی گه‌وره چاو و لێوه‌كانیان دوورییه‌وه و مانیان گرت.
خه‌لد پیرزاده له فایلێكی ده‌نگی دا ڕایگه‌یاندووه كه په‌لكی چاوی دژ به نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی دووریوه‌ته‌وه و فه‌رهاد حافزی و وه‌حید سۆرخگوڵ به هه‌مان هۆكار، لێوه‌كانیان دووریوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌ندكراوانیش ڕایانگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه ده‌بن. مانگرتووان ڕیزی داخوازییه‌كانیان به‌و شێوه‌یه بڵاو كرده‌وه: ده‌ستڕاگه‌یشتنی ٢٤ ساعه‌ته به حه‌مام، پێدانی مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، چاككردنه‌وه‌ی سرویسه بێهداشتیه‌كان، دابینكردنی ئاوی خاوێن و كۆتایی هێنان به سه‌ركوت و بێڕێزی به به‌ندكراوان.