کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند زیندانی ئێران 1 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند زیندانی ئێران، له‌ درێژه‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام مانیان له‌ خواردن گرت.

كارزاری نا بۆ ئێعدام كه‌ له‌ زستانی ساڵی ڕابردوووه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ له‌ بیست و پێنجه‌مین حه‌وته‌ی خۆی دایه‌ و به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی ئه‌رده‌بیل و قائیمشار، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی ١١ زیندانی دیكه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ بوون. مانگرتووان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانیان‌ ئه‌ده‌ن.