کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٢٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، بۆ چل و دووهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام  په‌یوه‌ست به‌ كارزاری نا بۆ سێداره‌ بوون و مانیان گرت.

كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢، پاش له‌سێداره‌دانی چه‌ند به‌ندكراوی سیاسی و عه‌قیده‌تی ده‌ستی پێكرد. ئه‌و كارزاره‌ ڕۆژ له ‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و له‌ ئێستادا به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌ ٢٥ زیندانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام مان ده‌گرن. به‌شداربووانی ئه‌و كارزاره‌ ڕایانگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر دووی ژنی تێكۆشه‌ری كورد به‌ ناوه‌كانی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی دا سه‌پاندووه‌، پێشتریش سێ كاسبكاری كورد له‌ شاری ورمێ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران پێویستمان به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه‌، به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین به‌رانبه‌ر به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن و پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ١٠٣ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم دا له‌ سێداره‌ دراون.