ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت، بۆ پشتیوانی له وریشه مورادی كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، مانیان گرت.
ڕۆژی سێشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی به‌ندكراوانی سیاسی له ٢٥ زیندانی ئێران، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شتیش په‌یوه‌ست به كارزای نا بۆ سێداره بوون. به‌ندكراوانی مانگرتووه وێڕای ئیدانه‌كردنی سزای سێداره‌ی په‌خشان محه‌ممه‌دی و وریشه مورادی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.