ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین له ئاست گواستنه‌وه‌ی یووسف یوونسی بۆ به‌ندی ٧ی ئه‌و به‌ندیخانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
یووسف یوونسی باوكی به‌ندكراوی سیاسی عه‌لی یوونسییه و به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌و باوك و كوڕه له یه‌ك جیابكه‌نه‌وه. ڕۆژی ڕابردوو هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندانی ئێڤین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه و به توندووتیژییه‌وه باوكیان بۆ به‌ندی ٧(به‌ندی به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) گواستووه‌ته‌وه. یووسف یوونسی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ، نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره و زه‌ختی خوێنی هه‌یه و له ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوانی به‌ندی چوار له ئاست ڕاگوێزرانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشی كرده سه‌ر به‌ندكراوان و مانگرتنه‌كه‌ی تێك دا. شایانی باسه كه یووسف یووسنی بۆ ماوه‌ی ١٤ ساڵ له زیندانه‌كانی په‌هله‌وی و كۆماری ئیسلامی زیندانی كراوه و عه‌لی یوونسی كوڕی ئه‌و به‌ندكراوه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ و ٨ مانگ زیندان سزا دراوه.