ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه كامیۆندارانی ئێرانی دژ به دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه و به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی سێ بابه‌ت له داخوازییه‌كانیان داوه.
به پێی زانیارییه‌كان، پڕۆپاگه‌ندا و سه‌ركوتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم كاریگه‌ر نه‌بووه و كامیۆن‌داران درێژه‌یان به مانگرتن داوه. شۆفێرانی بارهه‌ڵگر داوایان له هاوكاره‌كانیان كردووه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ته‌واوی داخوازییه‌كان، درێژه به مانگرتن بده‌ن. له هه‌ندێك میدیا وێنه‌ی ئاگردانی كامیۆنه‌كانی سه‌ر به بابه‌ك زه‌نجانی بڵاو كراوه‌ته‌وه و ناڕازیان هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه كه ئه‌گه‌ر هه‌موو داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات، جاده‌كان داده‌خه‌ن.