ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی مه‌ریوان، كرماشان، شاباد، دێولان، قوروه، بۆكان، نه‌غه‌ده، سنه، گێڵانغه‌رب، ئیلام، قه‌سری شیرین و سه‌رپوڵ زه‌هاو هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌راسه‌ری شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له سه‌راسه‌ری ئێران بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.
به وته‌ی یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران، وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر درێژه‌یان به مانگرتن داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هاوكاره‌كانیان ئازاد نه‌كرێن هه‌موو جاده‌كان داده‌خه‌ن. مانگرتن مافی خۆیانه و سه‌به‌بكاری ئه‌و باروودۆخه كۆماری ئیسلامییه. جێگای ئاماژه‌یه كه شۆفێرانی نه‌یسان له شاره‌كانی نه‌یشابوور، مه‌شهه‌د، گۆڵپایگان و قووچان په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتییه بوون و شۆفێرانی تاكسیش داوایان له هاوكاره‌كانیان كردووه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بن.