ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، زێڕفرۆشان له چه‌ند شاری ئێران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی باج له‌سه‌ریان، دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه و درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زێڕفرۆشانی شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، كاشان، ئه‌راك، قوم، مه‌شهه‌د، مه‌ڵایه‌ر، هه‌مه‌دان، یه‌زد، ساری و ئه‌رده‌بیل په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون. بازاڕیانی ناڕازی خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج بوون و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كانیان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، دووكانه‌كانیان ناكه‌نه‌وه.