ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له به‌نده‌ری چاتاگرای به‌نگلادش دژ به ڕاده‌ستكردنی كاروباری ئه‌و له‌نگه‌رگایه به ده‌وڵه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی ده‌ستیان له كار كێشا و خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی سه‌رۆكی حیزبی ناوندی “سكووپ“، ڕاده‌ستكردنی كاروباری له‌نگه‌رگای چاتاگرام به شیركه‌تێكی ئیماراتی پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه. ترمیناڵی ئه‌و به‌نده‌ره به سه‌رمایه‌ی نێوخۆیی و به كه‌ره‌سته‌ی مۆدێڕن ته‌یار كراوه و هیچ بیانوویه‌ك بۆ ڕاده‌ستكردنی به شیركه‌تێكی بیانی قبووڵ ناكرێت. به‌نده‌ری چاتاگرام یه‌كێك له گرینگ‌ترین به‌نده‌ره‌كانی به‌نگلادشه و هه‌زاران كرێكار تێدا كار ده‌كه‌ن، ڕاده‌ستكردنی كاروباری به‌نده‌ر به شیركه‌تێكی بیانی ژیان و مه‌عیشه‌تی هه‌زاران كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و كرێكاران سه‌باره‌ت به داهاتووی پیشه‌ییان نیگه‌رانن.
