ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان، مهاباد، سه‌قز، خاش، كه‌ره‌ج و ته‌جریشی تاران دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم مانیان گرت، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، سه‌قز، به‌نده‌ر لنگه، قوم، ئه‌راك دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی شه‌قامه‌كانیان داخست و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی خه‌ڵكی دێهده‌شت به‌ناوی “پێدرام ئازه‌رنووش” دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “هه‌ر كه‌سێك كه بكوژرێت هه‌زاران كه‌س پشتیوانیه”یان به‌رز كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.