بازاڕیان و خاوه‌ن به‌له‌مه‌كانی به‌نده‌ر گه‌ناوه و عه‌سه‌لوویه ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت و له‌به‌رده‌م ناونده ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی زیاتر له ١٠ ڕۆژه كه بازاڕیان و خاوه‌ن لنجه‌كانی به‌نده‌ر گه‌ناوه مانیان گرتووه و ڕۆژی شه‌ممه بازاڕیان و خاوه‌ن به‌له‌مه‌كانی عه‌سه‌لوویه‌ش به‌و ناڕه‌زایه‌تیه په‌یوه‌ست بوون. ناڕازیان خوازیاری ته‌رخیسكردنی كه‌لووپه‌له هاورده‌كراوه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گۆمرۆك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا بوون.
