ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، بازاڕیانی شارستانی سمیرۆم دژ به حوكمی ئێعدامی فازل و مێهران به‌هرامیان و سه‌پاندنی ١٦ ساڵ زیندان به سه‌ر یوونس به‌هرامیان و داریووش ساعدی مانیان گرت.
موراد به‌هرامیان له ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠١ هاوڕێ له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌باسی و موسلم هووشه‌نگی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت گیانیان به‌خت كرد. ڕۆژی ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠١، فازڵ و مێهران به‌هرامیان به تۆمه‌تی سزادانی بسیجییه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران. ئه‌و دوو برا ئازادیخوازه له ڕێكه‌وتی ٧ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤ بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كران. ڕۆژی پێنجشه‌ممه خه‌ڵكی شارستانی سمیرۆم دژ به سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه مانیان گرت.