ڕۆژی شه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، بازاڕیان و زێڕفرۆشانی شاره‌كانی ئیسفه‌هان و قوم له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی باج له‌سه‌ریان، دووكانه‌كانیان داخست و به‌گشتی مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه كه زێڕفرۆشان و خه‌ڵكانێك كه مامه‌ڵه به زێڕ ده‌كه‌ن، له‌وه به‌دواوه فاكتۆڕكانیان له سامانه‌ی تیجاره‌ت تۆمار بكه‌ن و له هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كدا ٢٥٪ی قازانچهكهیان به ده‌وڵه‌ت بده‌ن. ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی بازاڕیان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه و ڕۆژی شه‌ممه ته‌واوی ڕاسته‌ی زێڕفرۆشهكانی ئیسفه‌هان و قوم دووكانه‌كانیان داخست و مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند.