ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بازاڕیانی لوبنان و كه‌رانه‌ی باخته‌ری، به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له خه‌ڵكی بێ تاوانی غه‌زه مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌جیب میقاتی” سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی مانگرتن بۆ پشتیوانی له فه‌له‌ستین چووه و له ته‌واوی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان پشوودانی ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ته‌واوی قوتابخانه و زانكۆكانی لوبنانیش هاوكات له‌گه‌ڵ بازاڕیان مانیان گرت و به‌و شێوه‌یه پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین نیشان دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دووكانداران و بازاڕیانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆنیش هاوڕێ له‌گه‌ڵ قوتابیان، خوێندكاران و كارمه‌ندان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌رییه خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
