ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، خه‌ڵك و بازاڕیانی شاری سێمیرۆم سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، دژ به له سێداره‌دانی “مێهران به‌هرامیان” دوكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان “مێهران به‌هرامیان” له ڕۆژانی ڕابردوودا به تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیم” و “كوشتنی به‌كرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی” له سێداره درا و برایه‌كی دیكه‌شی به ناوی “موراد به‌هرامیان” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”داگیانی به‌ختكرد و هاوكات برایه‌كی دیكه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا به تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیم” حوكمی ئعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و مه‌ترسی ئێعدام كردنی له ئارادایه.