ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی به‌فرانبار، بازاڕیانی تاران و ڕه‌شت مانیان گرت و له ناوه‌ندی بازاڕ و چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تاران و هه‌روه‌ها له شاره‌كانی سمیرۆم، ئیسفه‌هان، نه‌جه‌ف ئاوا، لاهیجان، ڕوودسه‌ر و كه‌ره‌ج خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی تاران و ڕه‌شت دژبه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و گرانی مانیان گرت و بازاڕیانی تاران له ناوه‌ندی بازاڕ كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان به‌شه‌ڕ هاتن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی سمیرۆم، نه‌جه‌ف ئاوا، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، لاهیجان و ڕوودسه‌ر دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سمیرۆم له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و دروشمی “حكوومه‌تی داعشی و فه‌رمانداری داعشیمان ناوێت” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئیسفه‌هان و نه‌جه‌ف ئاوا تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه، جێگای ئاماژه‌یه كه له هێندێك شار لاوانی شۆڕشگێڕ بنه‌كه‌كانی به‌سیج و نوێنه‌رایه‌تی خامنه‌ییان ئاگردا و له زاهیدان هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌ران و چه‌ند كه‌سیان كوژران و برینداربوون.