کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی بارهه‌ڵگره‌كان له‌ پیرانشار

مانگرتنی بارهه‌ڵگره‌كان له‌ پیرانشار 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان، خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانی پیرانشار و به‌شێك له‌ كاسبكارانی ئه‌و شاره‌ له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری دا خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، شاره‌داری پیرانشار به‌ بیانووی سه‌روساماندانی بارهه‌ڵگره‌كانی ئه‌و شاره‌ داوای باجی قورسی له‌ خاوه‌نكانیان كردووه‌. به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌داری هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كاسبكاران كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و باجه‌ی دیاریان كردووه‌ په‌رداختی نه‌كه‌ن، مۆڵه‌تی كاركردنیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه‌.