ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بارهه‌ڵگره‌كانی ڕاگیراو له سنووری ڕیمدانی به‌لووچستان له ئاست گرانكردنی نرخی جه‌ریمه‌ی شۆفێری، ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی هاتووچۆی سیستان و به‌لووچستان نرخی جه‌ریمه‌ی شۆفێرانی بارهه‌گری چه‌ند هێنده زیاد كردووه و كۆمه‌ڵێك كامیۆنی به‌هۆی نه‌دانی جه‌ریمه له گۆمرۆكه‌كانی ئه‌و پارێزگایه خه‌واندووه. پۆلیسی سیستان و به‌لووچستان هه‌روه‌ها شۆفێران ناچار به دانانی ئامێری ئه‌له‌كترۆنی له‌سه‌ر مه‌خزه‌نی سووته‌مه‌نه‌ی ده‌كات و ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی شۆفێرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.