ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی وڵاتی سو‌ید درێژه‌یان به مانگرتن دا و داوای دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێو ده‌وڵه‌تیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی سو‌ید بڕیاریان داوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سو‌ید مان بگرن و له سه‌ر خواستی خۆیان بۆ دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی پێداگری بكه‌ن. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” و ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه.