ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به دوای به‌ربڵاو بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاووڵاتییانی كاتالونیا، ئیتحادییه‌كای كرێكاری ئه‌مشاره‌یش ده‌ستیان به مانگرتن دا.
به پێی ڕاپۆرتی “ڕویترز” كرێكارانی شاره‌داریی كاتالونیا یه‌كه‌مین ئیتحادیه بۆ كه بانگهێشتی مانگرتنی ده‌ركرد. دواتر ئیتحادییه‌كانی دیكه‌ش به‌م ناڕه‌زایه‌تییه پیوه‌ست بوون. دیوانی باڵای ئێسپانیا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٩ كه‌س له ڕێبه‌رانی جیای خوازی ناوچه‌ی كاتالونیای به تومه‌تی ده‌ستێوه‌ردان و به‌شداری له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٧ به ٩ تا ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێسپانیا له شاری مادرید به نایاسایی ڕاگه‌یندرا و ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه. مه‌حكووم كردنی ڕێبه‌رانی جیاخواز كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دواوه بووه و وه‌ك ژێر پێ نانی مافی خه‌ڵكی كاتالونیا سێر ده‌كرێ.