کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی ئه‌ندامانی یه‌كێتیی په‌ره‌ستاران له‌ ئیرله‌ند

77h 1

77h 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، زیاتر له‌ ٥٠٠ كه‌س له‌ په‌ره‌ستارانی به‌شی فریاكه‌وتنی پزیشكی و ئه‌ندامی یه‌كێتیی په‌ره‌ستارانی ناسراو به‌ “پی ئێن ئێی” له‌ ئیرله‌ند، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، په‌ره‌ستارانی ناڕازی خوازیاری مافی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر له‌ دانووستانه‌كانی یه‌كێتیی “پی ئێن ئێی” بوون. شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ دووهه‌مین جاره‌ كه‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتیی په‌ره‌ستاران كه‌ بریتین له‌ پسپۆڕانی فیزیۆتراپی و تێكنیسیه‌نه‌كانی فریاكه‌وتن، ده‌ست ده‌ده‌نه‌ مانگرتن.