کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنى کرێکارانى پڕۆژەى “داربەست به‌ند”ی شیركه‌تی “ئەکسیر”ی عەسەلوویە

بە پێى بانگهێشتی پێشوو، کرێکارانى پڕۆژەى “داربەست به‌ند”ی شیركه‌تی “ئەکسیر” لە فازى ١٤ى عەسەلوویە، ڕۆژی هه‌ینی 3ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی كرێكارانی “داربه‌ست به‌ند”ی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی بوون.

کرێکارانى پڕۆژەى “داربەست بەند”ى سه‌نعه‌تی نەوت و گاز و پترۆشیمى، خوازیارى چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ته‌كمیلین، به‌ڵام خاوه‌نكار وێڕای چه‌ندین جار مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان خۆده‌بوێرن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا ١٤ شیركه‌تی چالاك له‌ پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی باشووری ئێران په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه‌ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

خۆكوژی دوو شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ مهاباد و كوهده‌شت

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی شاغڵ له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی لۆڕستان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ موخابراتی زابۆل

-