ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چالاكانی ژینگه له‌گه‌ڵ بانگهێشتی “گرێتا گۆتێنبێرگ” چالاكی ناسراوی بواری ژینگه، به به‌ڕێوه‌بردنی لانیكه‌م ١٤٠٠ كۆبوونه‌وه له پتر له ٨٠ وڵاتی جیهان، هه‌شته‌مین ڕێپێوانی خۆیان به‌ڕێوه‌برد.
خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری ڕۆژی هه‌ینی له وڵاتی ئاڵمان، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له شاره‌كانی “موونیخ”، “فرایبۆرگ” و “كۆڵن” به‌ڕێوه‌چوو. له وڵاتی فه‌ڕانسه‌ش چالاكانی بواری ژینگه له شاره‌كانی “پاریس”، “بۆردۆ”، “نانت” و “بێرێست” ڕژانه سه‌ر شه‌قام. ئه‌و بانگهێشته له پێنج حه‌وته له‌وه پێش و به‌ر له ده‌ست پێكردنی دانووستانی كه‌ش و هه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناسراو به “كاپ ٢٦” له شاری “گلاسكۆ”ی ئه‌سكاتله‌ند بڵاوبووه‌وه. چالاكانی بواری ژینگه له وڵامی ئه‌و بانگهێشته كه ناوی نراوه “هه‌ینیه‌كانی داهاتوو” ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به گۆڕانكاریه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و ڕاگرتنی گه‌ڵك وه‌رگرتن له سووته‌مه‌نییه فۆسیلیه‌كان، ڕێگریكردن له توندووتیژی دژی نه‌ته‌وه خۆجێیه‌كان و دابین كردنی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كه‌ربۆن له جه‌وی زه‌وی و هه‌روه‌ها یه‌كسان دابش كردنی واكسێنی كۆرۆنا بوون.