کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

مانگرتن، فێرگه‌ی خه‌باتی چینایه‌تیی كرێكاران

مانگرتن و ناڕهزایهتیی دهربڕینی كرێكاری بهشێوهی دهست لهكار كێشانهوهو كۆبوونهوهلهناوهندهكانی كار و یان لهبهرامبهر ناوهندهدهوڵهتییهكان، ڕۆژانه، بهبهرینایی گشت ئێران، لهئارا دایه‌. لهماوهی ساڵانی دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهدا، بهردهوام یاسای كار نووسراوهتهوهو تهبسهرهو تێبینیی جۆراوجۆری پێ زیاد كراوهو یان لێی كهم كراوهتهوه‌. بهڵام لههیچكام لهم پێشنووس و پهسندكراوانهدا، تهنانهت یهك جاریش ووشهیمانگرتنبهكار نهبردراوه‌. دهڵێی وهها حهرهكهتێك لهكۆمهڵگای ئێراندا، بوونی نییه‌. بهڵام سهرهڕای حاشالێكردن و پهردهپۆشیی ڕژیم، مانگرتنی كرێكاری، بهردهوام كابوسی دهزگاكانی سهركوتی ڕاستهوخۆ، له وهزارهتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپا، فهرماندار و ئۆستاندارهكانهوهبگرهتا ناوهندهكانی سهركوتی ناڕاستهوخۆ، لهوانهڕێكخراوهدژهكرێكارییهكانی وهك خانهی كاریگهر و شۆرای ئیسلامی و هیتر، بووه‌.

مانگرتن و ناڕهزایهتی دهربڕین، بهشێكی جیانهكراوهلهماهییهتی ئهو چینهیهكهسهروهت و نیعمهتی كهڵهكهكراوی كۆمهڵگا، بهرههمی ڕهنج و كاری ئهوه‌. حهقدهستێك كهسهرمایهداران بهكرێكارانی دهدهن، تهنیا بهشی ژیانێكی مهمرهو مهژی ئهوان دهكات، تا دیسان بتوانن ڕۆژی دواتر بێنهوهسهر كار و بچهوسێنهوهو سهروهت بهرههم بێنن. بهڵام كرێكاران لهبهرامبهر ئهم باروودۆخهزاڵمانهیهدا، ملكهچ و بێ ئیرادهنین. ئهگهر سهرمایهداران ههموو توانای خۆیان بهكار دێنن تا لهڕێگهی دانی حهقدهستی كهمتر بهكرێكاران و جێبهجێ نهكردنی بهڵێنیهكانیان، قازانجی خۆیان بهرنهسهرێ، لهبهرامبهردا كرێكارانیش، بۆ باشتر كردنی باروودۆخی ژیانی خۆیان و بنهماڵهكاینان، مانگرتن، وهك ئامرازێكی كارامه،لهدژی سهرمایهداران و دهوڵهتی پشتیوانیان بهكار دێنن.

خهباتی ڕێكخراوی كرێكاران بۆ باشتر كردنی باروودۆخی ژیان، دهستپێكی ئامانجداری خهباتی كرێكارانهوهك چینێك، لهدژی نیزامی سهرمایهداری. تا بهر لهوه، كرێكاران، بهتهنیا و بهشێوهی تاكهكهسی، لهگهڵ سهرمایهداران دهرگیر بوون. بهڵام لهمهبهدوا، كرێكاران فێر دهبن كهچۆن هێزی بهكۆمهڵی خۆیان لهم نهبهردهدا بهكار بێنن. كرێكاران فێر دهبن كهخهباتی تاكهكهسیان لهگهڵ سهرمایهداران، هیچ ئاكامێكی نییه‌. كرێكاران، لهجهرگهی ئهم خهباتهدا، لهژێر باری سووكایهتیی بهردهوامی سهرمایهداراندا، پشت ڕاست دهكهنهوهو متمانهبهخۆیی و حورمهتی ئینسانییان بهدهست دێننهوه‌. لهگهڵ دهستپێكی ههر حهرهكهتێكی ناڕهزایهتیی لهوانهمانگرتن، خاوهنكاران بهو حهقیقهتهدهگهن كهمهیدانداریی ئهوان دژبهكرێكاران سنووردارهو چیتر تاكهدهسهڵاتداری چارهنووسی كرێكاران نین. كرێكارانیش بهوهدهگهن كهڕێگای دیكه، بێجگهلهفهلاكهتێك كهسهرمایهداران بهسهریان دا سهپاندوون، بوونی ههیهو هیوای ڕزگاری لهو پێگهخواردهسته، لهناویاندا پهروهردهدهبێ.

لهجهرگهی مانگرتنهكاندا، كرێكاران، ڕووبهڕووی سهرمایهداران، ڕاستهوخۆ، دهست دهكهن بهوتووێژ و مافهكانی خۆیان بهپشتیوانهی هێزی یهكگرتووی خۆیان، داوا دهكهن. ههربۆیه،بۆ ماوهیهكی ههرچهند كورتیش بێ، ههست بهوهدهكهن كهلهگهڵ سهرمایهداران لهپێگهیهكی یهكسان دان. لهڕۆژانی مانگرتندا، ئهوهكرێكارانن كه فهرمان بهسهرمایهداران دهدهن. شكڵ گرتن و جێكهوتنی ئهم ڕووحیهیه، خۆف دهخاتهناو دڵی دهوڵهتانی پشتیوانی سهرمایهداران و لهبهرامبهردا، ئامرازهكانی سهركوتی ڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆی خۆیان دژبهكرێكاران، بهكار دێنن. كردهوهی دهوڵهت بهرامبهر بهكرێكاران، فێریان دهكات كهبۆ بهسهرهنجام گهیاندنی ئهم نهبهرده، پێویستهوشیارتر، ڕێكخراوتر و ڕهزمهندهتر بێنهمهیدان.

مانگرتن، چاوی كرێكاران، نهتهنیا بهنیسبهت ماهییهتی سهرمایهداران، بهڵكوو بهنیسبهت ماهییهتی دهوڵهت و یاساكانیشی دهكاتهوه‌. ههر مانگرتنێك، ئهم ڕاستییهكهدهوڵهت دوژمنی كرێكارانهو چینی كرێكار پێویستهخۆی بۆ خهبات دژبهدهوڵهت و بۆ وهدی هاتنی مافهكانی ههموو جهماوهر ئامادهبكات، وهبیر كرێكاران دێنێتهوه‌. مانگرتن فێری كرێكاران دهكات كهدهبێ یهكگرتوو بن، پێیان دهسهلمێنێ كهئهوان تهنیا كاتێك كهیهكگرتوون دهتوانن لهدژی ههموو سهرمایهداران خهبات بكهن. مانگرتن فێری كرێكاران دهكات كهبیر لهخهبات لهدژی دهسهڵاتی پۆلیسی بكهنهوهو بۆ ئازادیی ههمووان، بۆ ههموو ئهوانهی وا ستهملێكراو و زهحمهتكێشن و لهژێر چنگی دیكتاتۆری دان، خهبات بكهن.”

بهمجۆره، مانگرتن بوارهكانی خهباتی سیاسی بهرهوڕووی كرێكارانی پێشڕهو و ڕێبهرانی كرێكاری دهكاتهوه‌. فێری ئهوان دهكات كهئهركی گۆڕینی ئهم كۆمهڵگایهئاواژووه،كهچارهنووسی لهدهست چینێكی بێ كهڵك و مفتهخۆر دایه، وهئهستۆی ئهوانه‌. ئهوان بهدرێژهی ئهم خهباتهفێری ئهوهدهبن كهههموو ههڵاواردنێكی كۆمهڵایهتی و سیاسی، برسییهتی، قاتی و نهبوونی، زوڵم لهدژی ژن، ههڵاواردنی ڕهگهزی، ئێعتیاد، لهشفرۆشی، كاری منداڵان، منداڵانی سهرشهقام و گشت گهندهڵیی ئهم كۆمهڵگایه، بهرههمی نیزامێكهكهتهمهنیی مێژوویی كۆتایی هاتووهو بهدهستی بهتوانای چینی كرێكار دهتوانێ بگۆڕدرێ.

بزووتنهوهی كرێكاری لههیچ وڵاتێك، مافی مانگرتنی لهڕژیمهسهرمایهدارییهكان، سواڵ نهكردووه، بهڵكوو ئهم مافهی بهزهبری یهكگرتوویی و خهباتی بهردهوامی خۆی بهدهست هێناوه‌. لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، ئهگهرچی ڕژیم وهها مافێكی هیچكات بۆ كرێكاران بهڕهسمی نهناسیوه، بهڵام ماگرتن، بهردهوام یهكێك لهو ئامرازانهبووهكهجهماوهری كرێكار بۆ دهركێشانی بهشێك لهمافهكانی خۆیان لهگهرووی سهرمایهداران و دهوڵهتهكهیان، بهكاریان هێناوه‌. مانگرتنی سهركهوتووانهی كرێكارانی نهوت و پێترۆشیمی، ڕێگای ئاسنی سهرتاسهری، مانگرتنی بهردهوامی كرێكارانی خهباتكاری نهیشهكهری ههفت تهپه، لهنموونهشكۆدارهكانی بهكارهێنانی ئهم ئامرازهلهلایهن كرێكارانهوهبوو.

مانگرتن ئامرازی خهباتی بهكۆمهڵی كرێكارانه‌. مانگرتن فێرگه‌‌ی بارهێنانی چینی كرێكارهبۆ بهرهو پێش بردنی ئهو خهباتهچارهنووس سازهی كهلهبهریهتی. مانگرتن دهرفهتێكهبۆ سهرههڵدان و پهروهردهی ههڵسووڕاوان و ڕێبهرانی كرێكاری. لهجهرهیانی مانگرتنهكان دایهكهكرێكاران بهزهروورهتی ڕێكخراو بوون و یهكگرتوویی زیاتری ڕێكخراوهكانیان، دهگهن. لهجهرهیانی مانگرتنهكان دایهكهخاڵی بههێز و لاوازی حهرهكهتی خۆیان دهبیننهوهو ئهزموونی خۆیان بۆ خهباتی چارهنووس سازی داهاتوو پڕبارتر دهكهن. لهجهرگهی مانگرتنهكاندا هاوڕێیهتی و هاوپشتیی نێوان كرێكاران بههێزتر دهبێت. لهڕۆژانی مانگرتندا، ینهماڵهكرێكارییهكان، زیاتر لهجاران لێك نزیك دهبنهوهو لهچارهسهر كردنی كێشهكاندا یارمهتیدهری یهكتر دهبن.

هیچ ئاستێك لهخزمهتگوزاریی كۆمهڵایهتی و بیمه، هیچ ڕادهیهك لهزیاد كردنی حهقدهست و باشتر كردنی ئیمهنی شوێنی كار، ئاكامی بڕیاری خۆبهخشانهو ئیختیاریی سهرمایهداران نهبووه‌. ههر مافێك كهلهم بوارانهدا دهستهبهر كراوه، تهنیا حاسڵی بهرههمی خهباتی ڕاستهوخۆی كرێكاران و یان ترسی سهرمایهداران و دهوڵهتهكهیان لهكاردانهوهی توندتر و بهربڵاوتری كرێكاران بووه‌. سهرمایهداران و دهوڵهتهكهیان تا كاتێك كهلهگهڵ ناڕهزایهتی و خهباتی كرێكاران، بهشێوهی مانگرتن، بهرهوڕوو نهبنهوه، بایهخ بهخواستی كرێكاران نادهن. بهڵام كاتێك كهكرێكاران پڕۆسهی بهرههمهێنان و كهڵهكهكردنی سهرمایهیان ڕاگرت، ئهمجارهیان، خۆف ههموو جهستهیان دادهگرێت و بۆیان دهردهكهوێ كهچلۆن شووشهی تهمهنی نیزامهكهیان، بهدهست ئهو بێبهشانهوهیهكهتا دۆینێ دهیانچهوساندنهوهو سووكایهتیان پێدهكردن. بهدڵنیاییهوه، مانگرتن، فێرگهی خهباتی چینایهتیی كرێكارانهدژبهنیزامی سهرمایهدرای.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-