مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی كرێكاری به شێوه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و كۆبوونه‌وه له ناوه‌نده‌كانی كار و یان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕۆژانه، به به‌رینایی گشت ئێران، له ئارا دایه. له ماوه‌ی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا، به‌رده‌وام یاسای كار نووسراوه‌ته‌وه و ته‌بسه‌ره و تێبینیی جۆراوجۆری پێ زیاد كراوه و یان لێی كه‌م كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام له هیچكام له‌م پێشنووس و پهسندكراوانهدا، ته‌نانه‌ت یه‌ك جاریش ووشه‌ی “مانگرتن” به‌كار نه‌بردراوه. ده‌ڵێی وه‌ها حه‌ره‌كه‌تێك له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، بوونی نییه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای حاشالێكردن و په‌رده‌پۆشیی ڕژیم، مانگرتنی كرێكاری، به‌رده‌وام كابوسی ده‌زگاكانی سه‌ركوتی ڕاسته‌وخۆ، له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپا، فه‌رماندار و ئۆستاندارهكانهوه بگره تا ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتی ناڕاسته‌وخۆ، له‌وانه ڕێكخراوه دژه كرێكارییه‌كانی وه‌ك خانه‌ی كاریگه‌ر و شۆرای ئیسلامی و هیتر، بووه.
مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، به‌شێكی جیانه‌كراوه له ماهییه‌تی ئه‌و چینه‌یه كه سه‌روه‌ت و نیعمه‌تی كه‌ڵه‌كه كراوی كۆمه‌ڵگا، به‌رهه‌می ڕه‌نج و كاری ئه‌وه. حه‌قده‌ستێك كه سه‌رمایه‌داران به كرێكارانی ده‌ده‌ن، ته‌نیا به‌شی ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی ئه‌وان ده‌كات، تا دیسان بتوانن ڕۆژی دواتر بێنه‌وه سه‌ر كار و بچه‌وسێنه‌وه و سه‌روه‌ت به‌رهه‌م بێنن. به‌ڵام كرێكاران له به‌رامبه‌ر ئه‌م باروودۆخه زاڵمانه‌یه‌دا، ملكه‌چ و بێ ئیراده نین. ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داران هه‌موو توانای خۆیان به‌كار دێنن تا له ڕێگه‌ی دانی حه‌قده‌ستی كه‌متر به كرێكاران و جێبه‌جێ نه‌كردنی بهڵێنیهكانیان، قازانجی خۆیان به‌رنه سه‌رێ، له به‌رامبه‌ردا كرێكارانیش، بۆ باشتر كردنی باروودۆخی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كاینان، مانگرتن، وه‌ك ئامرازێكی كارامه، له‌دژی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیان به‌كار دێنن.
خه‌باتی ڕێكخراوی كرێكاران بۆ باشتر كردنی باروودۆخی ژیان، ده‌ستپێكی ئامانجداری خه‌باتی كرێكارانه وه‌ك چینێك، له‌دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری. تا به‌ر له‌وه، كرێكاران، به‌ته‌نیا و به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی، له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران ده‌رگیر بوون. به‌ڵام له‌مه به‌دوا، كرێكاران فێر ده‌بن كه چۆن هێزی به‌كۆمه‌ڵی خۆیان له‌م نهبهردهدا به‌كار بێنن. كرێكاران فێر ده‌بن كه خه‌باتی تاكه‌كه‌سیان له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران، هیچ ئاكامێكی نییه. كرێكاران، له جه‌رگه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا، له‌ژێر باری سووكایه‌تیی به‌رده‌وامی سه‌رمایه‌داراندا، پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه و متمانه‌به‌خۆیی و حورمه‌تی ئینسانییان به‌ده‌ست دێننه‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تیی له‌وانه مانگرتن، خاوهنكاران به‌و حه‌قیقه‌ته ده‌گه‌ن كه مه‌یدانداریی ئه‌وان دژبه كرێكاران سنوورداره و چیتر تاكهدهسهڵاتداری چاره‌نووسی كرێكاران نین. كرێكارانیش به‌وه ده‌گه‌ن كه ڕێگای دیكه، بێجگه‌له فه‌لاكه‌تێك كه سه‌رمایه‌داران به‌سه‌ریان دا سه‌پاندوون، بوونی هه‌یه و هیوای ڕزگاری له‌و پێگه خواردهسته، له ناویاندا په‌روه‌رده ده‌بێ.
له جه‌رگه‌ی مانگرتنه‌كاندا، كرێكاران، ڕووبه‌ڕووی سه‌رمایه‌داران، ڕاسته‌وخۆ، ده‌ست ده‌كه‌ن به وتووێژ و مافه‌كانی خۆیان به پشتیوانه‌ی هێزی یه‌كگرتووی خۆیان، داوا ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه، بۆ ماوه‌یه‌كی هه‌رچه‌ند كورتیش بێ، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران له پێگه‌یه‌كی یه‌كسان دان. له ڕۆژانی مانگرتندا، ئه‌وه كرێكارانن كه فه‌رمان به سه‌رمایه‌داران ده‌ده‌ن. شكڵ گرتن و جێكه‌وتنی ئه‌م ڕووحیهیه، خۆف ده‌خاته ناو دڵی ده‌وڵه‌تانی پشتیوانی سه‌رمایه‌داران و له به‌رامبه‌ردا، ئامرازه‌كانی سه‌ركوتی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی خۆیان دژبه كرێكاران، به‌كار دێنن. كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر به كرێكاران، فێریان ده‌كات كه بۆ به‌سه‌ره‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م نه‌به‌رده، پێویسته وشیارتر، ڕێكخراوتر و ڕهزمهندهتر بێنه مه‌یدان.
“مانگرتن، چاوی كرێكاران، نه ته‌نیا به‌نیسبه‌ت ماهییه‌تی سه‌رمایه‌داران، به‌ڵكوو به‌نیسبه‌ت ماهییه‌تی ده‌وڵه‌ت و یاساكانیشی ده‌كاته‌وه. هه‌ر مانگرتنێك، ئه‌م ڕاستییه كه ده‌وڵه‌ت دوژمنی كرێكارانه و چینی كرێكار پێویسته خۆی بۆ خه‌بات دژبه ده‌وڵه‌ت و بۆ وه‌دی هاتنی مافه‌كانی هه‌موو جه‌ماوه‌ر ئاماده بكات، وه‌بیر كرێكاران دێنێته‌وه. مانگرتن فێری كرێكاران ده‌كات كه ده‌بێ یه‌كگرتوو بن، پێیان ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌وان ته‌نیا كاتێك كه یه‌كگرتوون ده‌توانن له‌دژی هه‌موو سه‌رمایه‌داران خه‌بات بكه‌ن. مانگرتن فێری كرێكاران ده‌كات كه بیر له خه‌بات له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی بكه‌نه‌وه و بۆ ئازادیی هه‌مووان، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا سته‌ملێكراو و زه‌حمه‌تكێشن و له‌ژێر چنگی دیكتاتۆری دان، خه‌بات بكه‌ن.”
به‌مجۆره، مانگرتن بواره‌كانی خه‌باتی سیاسی به‌ره‌وڕووی كرێكارانی پێشڕه‌و و ڕێبه‌رانی كرێكاری ده‌كاته‌وه. فێری ئه‌وان ده‌كات كه ئه‌ركی گۆڕینی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئاواژووه، كه چاره‌نووسی له‌ده‌ست چینێكی بێ كه‌ڵك و مفته‌خۆر دایه، وه‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه. ئه‌وان به درێژه‌ی ئه‌م خه‌باته فێری ئه‌وه ده‌بن كه هه‌موو هه‌ڵاواردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، برسییه‌تی، قاتی و نه‌بوونی، زوڵم له‌دژی ژن، هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، ئێعتیاد، له‌شفرۆشی، كاری منداڵان، منداڵانی سه‌رشه‌قام و گشت گه‌نده‌ڵیی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، به‌رهه‌می نیزامێكه كه ته‌مه‌نیی مێژوویی كۆتایی هاتووه و به ده‌ستی به‌توانای چینی كرێكار ده‌توانێ بگۆڕدرێ.
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له هیچ وڵاتێك، مافی مانگرتنی له ڕژیمه سه‌رمایه‌دارییه‌كان، سواڵ نه‌كردووه، به‌ڵكوو ئه‌م مافه‌ی به‌زه‌بری یه‌كگرتوویی و خه‌باتی به‌رده‌وامی خۆی به‌ده‌ست هێناوه. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، ئه‌گه‌رچی ڕژیم وه‌ها مافێكی هیچكات بۆ كرێكاران به‌ڕه‌سمی نه‌ناسیوه، به‌ڵام ماگرتن، به‌رده‌وام یه‌كێك له‌و ئامرازانه بووه كه جه‌ماوه‌ری كرێكار بۆ ده‌ركێشانی به‌شێك له مافه‌كانی خۆیان له گه‌رووی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، به‌كاریان هێناوه. مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرێكارانی نه‌وت و پێترۆشیمی، ڕێگای ئاسنی سه‌رتاسه‌ری، مانگرتنی به‌رده‌وامی كرێكارانی خه‌باتكاری نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له نموونه شكۆدارهكانی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامرازه له لایه‌ن كرێكارانه‌وه بوو.
مانگرتن ئامرازی خه‌باتی به‌كۆمه‌ڵی كرێكارانه. مانگرتن فێرگه‌ی بارهێنانی چینی كرێكاره بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و خه‌باته چاره‌نووس سازه‌ی كه له‌به‌ریه‌تی. مانگرتن ده‌رفه‌تێكه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی كرێكاری. له جه‌ره‌یانی مانگرتنه‌كان دایه كه كرێكاران به زه‌رووره‌تی ڕێكخراو بوون و یه‌كگرتوویی زیاتری ڕێكخراوه‌كانیان، ده‌گه‌ن. له جه‌ره‌یانی مانگرتنه‌كان دایه كه خاڵی به‌هێز و لاوازی حه‌ره‌كه‌تی خۆیان ده‌بیننه‌وه و ئه‌زموونی خۆیان بۆ خه‌باتی چاره‌نووس سازی داهاتوو پڕبارتر ده‌كه‌ن. له جه‌رگه‌ی مانگرتنه‌كاندا هاوڕێیه‌تی و هاوپشتیی نێوان كرێكاران به‌هێزتر ده‌بێت. له ڕۆژانی مانگرتندا، ینهماڵه كرێكارییه‌كان، زیاتر له جاران لێك نزیك ده‌بنه‌وه و له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كاندا یارمه‌تیده‌ری یه‌كتر ده‌بن.
هیچ ئاستێك له خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه، هیچ ڕاده‌یه‌ك له زیاد كردنی حه‌قده‌ست و باشتر كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئاكامی بڕیاری خۆبه‌خشانه و ئیختیاریی سه‌رمایه‌داران نه‌بووه. هه‌ر مافێك كه له‌م بوارانه‌دا ده‌سته‌به‌ر كراوه، ته‌نیا حاسڵی به‌رهه‌می خه‌باتی ڕاسته‌وخۆی كرێكاران و یان ترسی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له كاردانه‌وه‌ی توندتر و به‌ربڵاوتری كرێكاران بووه. سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان تا كاتێك كه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی كرێكاران، به‌شێوه‌ی مانگرتن، به‌ره‌وڕوو نه‌بنه‌وه، بایه‌خ به خواستی كرێكاران ناده‌ن. به‌ڵام كاتێك كه كرێكاران پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌یان ڕاگرت، ئه‌مجاره‌یان، خۆف هه‌موو جه‌سته‌یان داده‌گرێت و بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ كه چلۆن شووشه‌ی ته‌مه‌نی نیزامه‌كه‌یان، به ده‌ست ئه‌و بێبهشانهوهیه كه تا دۆینێ ده‌یانچه‌وساندنه‌وه و سووكایه‌تیان پێده‌كردن. به‌دڵنیاییه‌وه، مانگرتن، فێرگه‌ی خه‌باتی چینایه‌تیی كرێكارانه دژبه نیزامی سه‌رمایه‌درای.