ڕۆژی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی تازه جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌یان داخست و له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان مانیان گرت.
پێش ساڵی تازه كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی چه‌ند جار به داخستنی شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌دانی حه‌قاوه نیشان دابوو. ڕۆژی هه‌ینی و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ڕۆژی ساڵی تازه، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ جارێكی دیكه جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌یان داخست و به كۆبوونه‌وه خوازیاری پێدانی حه‌قاوه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.