کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانكرتنی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ئابادان

مانكرتنی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ئابادان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ئابادان له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكارانی په‌یمانی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و وه‌لانانی په‌یمانكار بوون.