ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و “خواجه نه‌سیر”ی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر زانكۆكاندا مانیان گرت و له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی كۆلیجی كۆمه‌ڵناسی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر زانكۆ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی هاوڕێكانیان له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازادبكرێت”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی “خواجه نه‌سیر”ی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به ژه‌هراوی بوونی چه‌ندین خوێندكار و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به دۆخی ته‌ندرووستی خوێندكاران، كۆبوونه‌وه و دروشمیان وته‌وه.