کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

مافی ژنان لە لۆژیکی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارییدا

images 36

سەعید جەلیلی کاندیدیبەرەی کۆنەپەرستیی موتڵەقو مەسعوود پزیشکیان کاندیدیبەرەی کۆنەپەرستیی ڕێژەییبۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان، هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە. ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە هەردووکیان لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەو ژمارە کەمە لە دەنگدەرانیش لەدەست بدەن، لەو بابەتەوە بە شێوەیەکی ڕیاکارانە قسە دەکەن، بەڵام بەم حاڵەشەوە ناتوانن بیر و بۆچوونی ڕاستەقینەی دژە ژن بوونی خۆیان بشارنەوە. پزیشکان بە ڕوونی و ڕاشکاوانە قسە لە دژایەتی لەگەڵ یاسای کۆنەپەرستانەیعیفاف و حیجابکە لە لایەن مەجلیسەوە ڕەوانەی شۆڕای نیگەهبان کراوە و هەروەها باس لە کۆتاییهێنان بەو گوشارانە ناکات کە بە مەبەستی سەپاندنی حیجابی ئیجباری لەدژی ژنان بەکاری دەهێنن و لەم بابەتەوە زمانی نایەتە گۆ. بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەم کەسە هەلپەرستەی ئێستا، چەند ساڵ لەمەوبەر بە شانازییەوە باسی لەوە کردووە کە سەردەمێک بەرپرسی پاکسازی ژنانی بێ حیجاب بووە لە ئیدارە و ناوەندە دەرمانییەکان و حیجابی لەناو نەخۆشخانە و زانکۆ پزیشکییەکاندا کردووە بە پرسێکی ئیجباریی. ویدیۆی ئەو قسانەی هەر ئێستا لە سۆشیال میدیادا دەست بە دەست دەگەڕێ. ناوبراو لە باشترین حاڵەتدا بەڵێنی ئەوەی داوە کە ئەگەر بگاتە پۆستی سەرۆک کۆماریی، بەدواداچوون بۆ پرسی تووندوتیژی دژی ژنان دەکات. هەر لە ئێستاوە پێشبینی ئەوە دەکرێت کە ئەم بەڵێنی سەرخەرمانە، ئەگەریش ئیرادەیەک هەبێت بۆ جێبەجێکردنی، چۆن لەگەڵ بەربەستی بەهێزی پیاوسالاران لە مەجلیس و شۆڕای نیگەهبان و وەلایەتی فەقی، بەرەوڕوو دەبێتەوە و شکست دەهێنێت.

بەڵام جەلیلی بە پێچەوانەی کاندیدەکەی ترەوە، بە ئاشکرا دیفاع لە حیجابی ئیجباری و گەشتی ئیرشاد و یاساکانی دژ بە ژنان دەکات. کار گەیشتۆتە ئاستێک کە: مریەم ئەشرەفیگودەرزی، لە ستادی هەڵبژاردنی جەلیلی و وەک نوێنەری ناوبراو، لە لێدوانێکی قێزەوندا وتوویەتی، ئەگەر ژنێک حیجاب ڕەچاو نەکات و لەلایەن پیاوێکەوە دەستدرێژی سێکسی بکرێتە سەر، مافی ئەوەی نییە کە سکاڵا و گلەیی و گازندە بکات، چونکە بەڕای ناوبراو، ئەوە ژنە بێ حیجابەکەیە کە بووەتە هۆی وروژاندنی هەستی سێکسی پیاوەکە. جەنابی جەلیلیش، لە ڕاستیدا بە بێدەنگ بوون لە ئاست ئەم لێدوانەی نوێنەرەکەی، دیفاع لەو بۆچوونە دەکات. جەلیلی هەروەها وتوویەتی کە لە سایەی فەرهەنگی ئیسلامیدا، ژنان لە ماڵەوە منداڵ گەلێکیان پەروەردە کردووە کە گەیشتوونەتە پلە و پایەی زانستی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بەرز. ئەڵبەتە ئەو بەپێویستی دەزانێت کە خۆی لە نەفامی بدات، ئەگینا زۆربەی هەرەزۆری ئەو ژنانەی کە پلە و پایەی زانستی، ئەکادیمی، سیاسی، وەرزشی یان هونەرییان بەدەستهێناوە، لە دژایەتیی لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامی و شێوازە سەرکوتگەرییەکانیدا پێگەی خۆیان بەرزکردۆتەوە. ئەوان هەر بەم هۆیەوە کەوتوونەتە بەر لێکۆڵینەوەی بیروباوەڕ، سووکایەتییان پێکراوە و زیندانیکردنی کراون و یان بەناچاری وڵاتیان جێهێشتووە. منداڵانی ئەو بنەماڵانەی کە بە چەند قات لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، ئەگەریش تووشی کارەساتە کۆمەڵایەتییەکان نەبووبێتن، لە باشترین حاڵەتدا بوونەتە منداڵانی کار.

کۆتاییهێنان بە هەڵاواردن و مافی یەکسان بۆ ژنان و پیاوان لە حکوومەتێکی داعشی وەک کۆماری ئیسلامیدا هەرگیز بەدی نایەت. دەستەبەرکردنی مافێکی لەم شێوەیە، تەنیا لە ئاکامی خەباتی ئازادیخوازانە و یەکسانیخوازانەی ژنان و پیاوان لەم کۆمەڵگایەدا و بە تێپەڕبوون لە ڕژیمی ئیسلامی، مسۆگەر دەبێت. بەڵام ژنانی ئێران بۆ ئەم مەبەستە، لە سفرەوە دەست پێناکەن، ژنانی ئێران و لایەنگرانیان زیاتر لە سەد ساڵە کە لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانیدا خەبات دەکەن، خەباتێکی کە لە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا گەیشتە لوتکە. حکوومەتی ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاریەوە هەوڵیدا به کەڵک وەرگرتن لە خوڕافاتی مەزهەبی و بوونی پیاوسالارییەکی سەرسەخت لە کۆمەڵگادا، ژنان ناچار بکەن کە پێگەی ژێردەستەیی خۆیان قبووڵ بکەنبەڵام لەم بوارەدا نەک هەر سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکوو ژنان هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی دوای بەدەسەڵات گەیشتنی حکوومەتی ئیسلامییەوە، لە دژی ئاپارتایدی جێندەری کە گرنگترین ڕەمزی دەوڵەتی مەزهەبییە، ڕاپەڕین و بوون بە پێشەنگی خەبات لەپێناو جیایی دین لە دەوڵەت، کە پێشمەرجێکی گرنگە بۆ هەر سیستەمێکی دێموکراتیک. لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا ژنان وێڕای خەبات لە دژی نیزامی ئاپارتایدی زاڵ بەسەر ئێراندا، شانبەشانی چینی کرێکار و زەحمەتکێشانی وڵات، لە دژی ڕژێمی مەزهەبی ڕاپەڕیون و هەوڵیانداوە ڕێگای گەیشتن بە کۆمەڵگایەک خۆش بکەن کە تێیدا مافەکانیان بە مانای واقیعی، لەگەڵ پیاوان یەکسان بێت.