به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاتژمێر یه‌ك و نیوی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی”، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و له كه‌سایه‌تییه به ناوبانگه‌كانی بزۆتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی كوردستان، دوای سێ مانگ به‌رخۆدانی بێ وێنه له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، گیانی ئازیزی به‌خت كرد.
هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی” له ساڵی ١٣٣٧ی هه‌تاوی به دۆنیا هات و له ماوه‌ی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی چالاكی خۆیدا له كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌رده‌وام تێكۆشانی كرد و یه‌كێك له باشترین و كارامه‌ترین كادره‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو.