کەشتییەکی کۆچبەران، کە لە لیبیاوە بۆ ئەوروپا بەڕێکەوتبوو لە کەناراوەکانی لیبیا نوقم بوو، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 11 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 63 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.
ڕۆژی پێنجشهممه ٢٧ی مانگی ڕێبهندان، نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند: کەشتییەکی کۆچبەران کە لە شاری تەرابلوسی لیبیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتبوو، لە کەناراوەکانی لیبیا نوقم بوو. ههروهها کەشتییەکە زیاتر لە 80 کۆچبەری تێدا بووە. تیمەکانی فریاکەوتنی لیبیا تائێستا تەنیا 11 تەرمیان دۆزیوەتەوە و حەوت کەسیش ڕزگار كراون.