کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لە پەڕاوێزی یەکسان بوونی دیەی ژن و پیاودا

 

رۆژی سێ شەممە ١١ ی مانگی پوشپەڕ، دووی مانگی ژوئیە ڕاگەیەنەرەکان بڵاویان کردوە کە لەسەر بنەمای دەنگی دیوانی باڵای وڵات دیەی ژنان و پیاوان لێرە بەدواوە یەکسانە و سندوقی دابین کردنی خەسارەتە بەدەنیەکان مولزەم بە دانی تەفاوەتی دیەی ژنان و پیاوانە. ڕاگه‌یاندنی دیوانی باڵا دەڵێ: لە سەرجەم جەنایەتەکاندا لەدژی نان، بە نەفسی و یان ئەندامیەوە، تەفاوەتی دیەی پێوەندیدار بە پیاوانەوە لەو سندوقە پەرداخت ئەکرێت” و ئەمەش بەم واتایەیە کە هەزینەی قەتڵەکە نەک قاتڵ بەڵکو دەبێ خەڵکێک بیدەن کە گیرفانیان تاڵان کراوە. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجه‌ كه‌ ئیستا دوای ٤٠ ساڵ ئاپارتایدی جنسیەتی گۆیا لەناکاو دیوانی باڵا ئاگادار بووە کە لەسەر بنەمای مادەی ٥٠٤ ی لایەحەی تازەی سزای ئیسلامی” دیەی کوشتنی ژن نیوەی دیەی پیاوە” و لەبیری چارەسەر دایە. و هەڵبەت ئەم لایەحە یاساكه‌ی بە دەست لێنەدراوی هێشتۆتەوە و بە دەنگی خۆی پەرداخی ئەم دیەی خستۆتە ئەستۆی سندوقی گشتییەوە. بێجگە لەوەی کە تەنانەت لە کۆمەڵگا پێشکەوتوەکانی سەرمایەداریدا کە میداڵی سیکۆلاریزمیشیان بە خۆیانەوە هەڵواسیوە، بەرابەری حوقوقی بە واتای مافی یەکسان نییە کەوایە لە کۆمەڵگایەکدا کە سەرجەم یاساکانی بەتایبەت لە حەوزەی حقوقی ژناندا دەبێ مۆرکی شەریعەتی لێبدرێت، تەکلیفی روونە. ئەوانەی کە لە دیوانی باڵادا دانیشتون لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە سندوقی لەم جۆرە لەم چەند ساڵەی دواییدا لە لایەن سەرکردەکانی ڕژیمەوە تاڵان کراون. مەگەر ئەوەنیە کە” سندوقی تەئمینی کۆمەڵایەتی”، ” سندوقی خانەنشینان” تاڵان کراون و مەگەر ئەوە نیە کە تاڵانچییەکان هەروا لە پەنای یاسادان. کەوایە بۆچی دەبێ باوەڕ بکەین به‌وه‌ی کە سندوقی دابین کردنی خەسارەتە جەستەییەکان” توانایی بەجێ گەیاندنی ئەم ئەرکەی هەیه‌. بەم جۆرە ڕازی شاراوە لە ناخی دەنگی دیوانی باڵا دەبێ لە جێگایەکی دیکە بۆی بگەرێیت. ئەم ڕازە بەڵام هیچ شتێک نییە بێجگە لە تەرفەندی ڕژیم لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هێرشی ژنان دوای ئاڵوگۆڕەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦.

بزوتنەوەی ناڕەزایەتی ژنان لەدژی ئاپاڕتایدی رەگەزی بە هێنانه‌ گوڕی داخوازی تایبەتی خۆی واوەتر لە داخوازیی گشتی هەنگاوی ناوەتە ناو گۆڕەپانێکەوە کە یەکێک لە گرنگ ترین مەیدانەکانی سه‌قامگیربوونی دژی شۆڕشە دوای گەیشتن بە دەسەڵات. یەکسانی جنسیەتی، مافی هەڵبژاردنی جلوبەرگ، مافی کۆنترۆل کردنی بەدەنی خۆ، خەبات لەدژی حیجاب تەنیا نمونەگه‌لێكه‌ لەم متالباتە تایبەتە. ئەگەر حاکمانی ئیسلامی لە هەمان رۆژەکانی سەرەتاوە گرنگترین ڕاسپارده‌ی خۆیان پاراستنی کۆمەڵگای پیاوسالار دانا، ئەم جارە لە پەنابردنە بەر دواکەوتوانە ترین بیر و بۆچوونی پەڕتوکاو و یاسای شەریعەت هەوڵیاندا کە بە لەفازی فریوكاری وەک” پاراستنی کەرامەتی ژنان” و چەسپاندنی پێکهاتەی پیاوسالاری بنەماڵە بەر بە حوزوری ژنان لە کۆمەڵگادا بگرن و لە بەرانبەرهەر هەنگاوێک بەرەو پێشچوونی ژنان، دەست بدەنە توند و تیژی زیاتر. ئه‌وان ئێستا ڕێگا چارە لە پاشەکشەیەکی بێ خەتەردا دەبینن کە بتوانن لە بارودۆخێکدا کە ئامانج هێرشی بزوتنەوە ڕادیکاڵە کۆمەڵایەتیەکانە، لانیکەم بەشێک لە هەڵسوراوانی فێمێنیستی لیبڕال و فیمینیستی ئیسلامی بکەنە داکۆکی کاری بێ ئەملاو ئەولای خۆیان. مەگەر ئەوە نییە کە هەردووی ئەم ڕەوتانە ساڵانێکە بەشوێن فەتوای مەراجعی تەقلید یان هیوایان بە کەرامەتی سەرانی ئیسلاح خوازی حکومەتی بەستبوو. شایەد هەر ئەمانەیان ئێستا لە خۆشیی دەنگی دیوانی باڵا کردبێتە هێزی بەرەنگار بوونەوەی بزوتنەوەی ڕادیکاڵی ژنان. بەڵام واقعیەت ئەوەیە کە شێلاقی هەڵاواردنی ڕژیمی ئیسلامی وەحشیانە تر لەو قسانەیە کە بکرێت بەم جۆرە تەرفەندانە لە تیرڕەس دوور بکرێتەوە.

بەڵام له‌ ڕاستیدا لە چوار دەیەی ڕابردودا هەر هێرشێک کە ڕژیم لەدژی ژنان ڕیکیخستوە و بەهەر ڕادەیەک کە هەوڵیداوە فەزای خۆ دەرخستنی کۆمەڵایەتی ژنان بەرتەسک بکاتەوە بەهەمان ڕادەش ژنان بە تەحمول کردنی هەموو گوشارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕ لە مناسباتی سوڵەتە و خەبات لەدژی هەڵاواردنی ڕەگەزی گرنگترین ئامانج و ئاسۆیانه‌. ڕاست پێداگری لەسەر ئەم ئاسۆ ڕزگاری دەرانەشە کە نوێنەرانی فیمینیزم لیبرال و فیمینیزمی ئیسلامی پەڕاوێز خستوە. ئێستا ئیتر ئەم فیمینیست و لیبڕاڵانەی وەک نوشین ئەحمەدی خۆراسانی نین کە ئاسۆی ژنانیان وێنا کردوە و لە گۆڕەپانەکەدا یاری ده‌کەن، کە لەنێویاندا کۆمەڵێک فه‌قیه‌ هەبن کە گۆیا خوێندنەوەی جیاوازیان لە ئیسلام هەیە، ئیستا چالاکانێکی وەک سپیدە قولیان، عەسەل محەممەدی، مەرزیە ئەمیری، نیدا ناجی، عاتفە ڕەنگریز، ئانیشا ئەسەدوالهی و ئەوانی تر هاتونەتە مەیدان. ئێستا ئەو ژنانە هاتونەتە گۆڕپانەکەوە کە بە بوێری و ئازایەتی تەواوەوە لە مەیدانی شارەکان، لە نێو ئوتوبوس و مێترۆکاندا حیجابەکانیان فڕێئەدەن و ٨ ی مارس ڕێز لە رۆژی جیهانی ژن دەگرن و لە پاڵ بزوتنەوە ڕادیکاڵە کۆمەڵایەتیەکان و هەم بۆ خواسته‌كانی تایبەت به‌خۆشیان خه‌بات دەکەن. ڕێك له‌ ترسی ئەم هەڵسوڕاوانەیە کە ڕژیم لەرز کەوتۆتە گیانی. ئەم ژنانە بۆ ئەوە خەبات ناکەن کە لە یاسای کۆنەپەرستیدا قەساسێک بۆ ژن و پیاو بە شێوەیەکی یەکسان بوونی هەبێت بەڵکو ئەوان بۆ روخاندنی ڕژیمی ئیسلامی بە گشت یاسا کۆنەپەرستانەکانیەوە و لەوانە یاسای کۆنەپەرستانەی دژی ئینسانی و وەحشیانەی قەساس تێدەکۆشن. ئەوان هەم دەچنە شەڕی مناسباتی ئابووری مەوجود و هەم دەچنە شەڕی ئیدئۆلۆژی زاڵ بەسەر ئەم مناسباتەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-