کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

لە پێشوازی 8ی مارس و بەردەوامی و پەرەسەندنی توندووتیژی و کوشتنی ژنان لە کۆمەڵگا و زەرورەتی یەکگرتوانەیجەماوەری بۆ خەبات دژی ئەم دیاردە جیهانییە

6

ئه‌یووب ده‌باغیان

ئەمساڵ لە بارودۆخێک دا بەرەوپیری 8ی مارس رۆژی یەکگرتوویی نێونەتەوەیی بزوتنەوەی ژنان دەچین کە جیهان و هەروەهائێران سەرەڕای مەحدودیەتەکان بە هۆی بوونی کرۆنا، بەڵام شاهیدی ئاخێزەکان، ئێعترازات و ڕێپێوانی بەربڵاوی گەلانیتوڕەو بێزار لە فەقر و نابەرابەری بووەخەڵکانێک کە ڕق و توڕەیی پەنگ خواردووی ناخیان هەڵدەڕژن و خۆازیاری ژیانێکیشایەستەی مرۆڤایەتین.

کە بە دڵنیایی لە ڕیزی پێشەوەی سەرجەم ئاخێز و ڕێپێوانەکاندا بوون و هەڵسوڕاوانە نیشانیان داوەوە کە ژنان تەنها قوربانینابەرابەری و هەڵاواردنی رەگەزی و جنسییەتی و نەریتە دۆاکەوتوو و بۆچوون و بیرکردنەوەی رزیوو و بۆگەن بوو نین، بەڵکووهەڵسوڕاوانێکی شۆڕشگێرن کە دەیانهەوێت سەرجەم موناسباتی داڕزاوی نیزامی مەزهەبی و سەرمایەداری بە هەمووشێوازەکانی تێک هەڵشێلن و لەناوی بەرن.

ئەگەرچی زیاتر لە یەک سەدەیە کە لە تەواوی دونیا، خەبات و تێکۆشان دژ بە توندووتیژی ژنان و بەرابەری حقوقی ژن و پیاو لەئارادا بووە و بەردەوامیشە، بەڵم دیسان شاهیدی ئەوەین و دەبینین کە رۆژانە لە گۆشەو کەناری جیهان ملیونان ژن بە کۆیلەییدەکێشرێن و هەروەک کەرەستەیەکی بەکارهێنەر و بەکارهاتوو هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.

ـــ مافەکانیان پێشێل دەکرێت و سوکایەتیان پێدەکرێت.

ـــ روبەڕوی کرین و فرۆشتن و تەجاوز دەبنەوە.

ـــ بە بێ خۆاستی خۆیان مناڵ هاوسەر دەکرێن و لە تەمەنی مناڵیدا بە مێرد دەدرێن.

 ـــ لە دۆای هەموو ئەوانەشدا لە ژێر ناوی شەڕەف و پاراستنی ناموس، دور لە هەر چەشنە ویژدانێکی مرۆڤانە بە شێوازێکیزۆر دەڕەندانە و ناخهەژێن دەیانکوژن و لە ناویان دەبەن.

ئەگەر سەرنجێک بخەینە سەر ئەو ئامار و گوزاریشانەی ئەمساڵ کە لە سەر توندووتیژی بە ژنان و کوشتنیان لە ژێر ناوی قەتڵەناموسیەکان لە ئێران بڵاو بۆتەوە، هەرچەند ئەو ئامارە ڕاگەینراوانە زۆر کەمتر لە ئامارە راستەقینە و دروستەکانیشن، بەڵامبەداخەوە دەبینین کە بەردەوام رووی لە هەڵکشان کردووە، بۆ نموونە:

ـــ رۆمینا ئەشرەفی کچە 13 ساڵانەکەی تالش

ـــ ریحانە عامری 22 ساڵە لە کرمان

ـــ فاطیمە فەرەحی لە ئابادان

ـــ شەکیبا بەختیار 16 ساڵە لە کرمانشاە

ـــ مۆبینا سوری 16 ساڵان لە لورستان

ـــ و یان کوشتنی هەردوو کچە مێرمناڵەکەی سیستان و بەلوچستانی کە لە لایەن بنەماڵەکەیانەوە بەر دەسڕێژی فیشەک دران

ـــ یان ئایناز ئەسکەندەری 21 ساڵ تەمەن لە پارێزگای فارس کە لەگەڵ دایکیدا لە گەڕانەوەیان لە شیراز بۆ شاری فەسا لەلایەن خاڵی ئایناز کە لە هەمانکاتدا برای دایکی کچەکەش بوو بەر دەسڕێژی گوللە دران و کوژران

ـــ مۆنا حەیدەری مناڵ هاوسەری 17 ساڵە کە لە لایەن مێردەکەی و برای مێردەکەی کە لە هەمانکاتدا ئامۆزاشیان بوو، لەدۆای لێدان و ئازاردانێکی زۆرەوە سەر لە لاشەی جیا دەکەنەوە و لە ژێر ناوی کرینەوەی شەڕەف و ناموسیان دا بە کوچەوکۆڵانی شاری ئەهوازدا دەیگێڕن.

کارەساتە کە تەنها لە پارێزگای خوزستان لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوو 60 قەتڵی ژنان روویداوە بەڵام تەنانەت تاقە یەکبنەماڵەی کەسی کوژراو هیچ جۆرە بەدۆاداچوون و شەکایەتێکیان نەکردووە بۆ قەتڵی کچەکەیان.

وە وەک وتم بەدڵنیایی و بەداخەوە ئەو ئامارانە دەتوانێت زۆر زیاتر لەو ژومارانە بێت کە لە لایەن دەزگا ئاماریەکانی رژیمباسی لێوە دەکرێت، ڕژیمێک کە خۆی داڕێژەرو پەرەپێدەری ئەوجۆرە لە قەتڵ و کوشتاری مرۆڤەکانە.

یان لە بابەت هەرێمی کوردستانی عێراق، کە بەشێک لە هاوڕیانی ئێمەش هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕاندنی ئەرک و کاری رۆژانەیحیزبی و تەشکیلاتیان، هاوشان لەگەل بنەماڵەکانیان لەوێ دەژین، بەتەنها لە یەک مانگ و نیوی ئەم ساڵی تازەیەی 2022یزایونی 9 قەتڵ و کوشتنی ژنان لەگەڵ توندووتیژی و ئازاردانی پێش کوژرانیان لەسەر دەستی هاوسەرەکانیان بە هاوکاری وهاودەستی کەسانی نزیک، وەک برا، ژن برا و کەسوکار روویداوە بەداخەوە.

ئەمە بێجگە لەوەی کە هەتا ئێستاش ژنانی دامەزراو و شاغڵ لە ئەرک و کاردا، لە چاو ئەو ئیش و کارەی دەیکەن حەقدەست وموچەیەکی یەکسان لەچاو هاوکارە پیاوەکان لە هەمان ئەرک و کاردا وەرناگرن.

یان زۆرن کچانی ژێر تەمەن و مێرمناڵ و تەنانەت مناڵیش کە دەفرۆشرێن.

کەم نین و زۆرن ئەو کچانەی بنەماڵەکانیان ڕێگری لە خویندن و تەحسیلاتیان دەکەن.

گەلێک زۆرن ئەو کچ و ژنانەی کە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بە بیانوی دەنەپۆشراوی تەواوی سەر و قژیان وبێ حیجاب بوونیان سوکایەتیان پێدەکرێت، دەگیرێن و شکەنجەو ئازار دەدرێن.

لە کۆتایی دا ئەمهەوێت بڵێم کە هەر جۆرە توندووتیژێک لە سەر ژنان شەرمە و پێشێلی ئاشکرای مافی مرۆڤەکان و نیوەیکۆمەڵگای مرۆڤایەتیەهەر بۆیە خەبات دژی توندووتیژی و تەجاوز بە مافی ژنان لە کۆمەڵگادا ناتوانێت بە تەنها موزوعی ژنانخۆیان بێت، بەڵکوو دەبێت مەسئەلەی تەواوی ئینسانە ئازادیخۆاز، بەرابەری خۆاز، هۆشیار و پێشڕەوەکان لە کۆمەڵگا بێتوەخەبات دژ بە توندووتیژی ژنان بە دڵنیایی بەشێک دەبێت لە خەبات بۆ رزگاری لە نیزامی مەزهەبی و سەرمایەداری.

خەبات و تێکۆشانی ژنان و پیاوانی بەرابەری خۆاز لە هەمانکاتدا گرێدراوی موبارزاتی کرێکاران، بزوتنەوە مەدنی وکۆمەڵایەتێکان، روناکبیران و خویندکاران و سەرجەم تۆیژەکانی دیکەی کۆمەڵگایە بۆ کۆتایی هێنان بە سیستمیسەرمایەداری و هەر جۆرە هەڵاواردنێکی رەگەزی، نەتەوەیی و ئایینی مرۆڤەکان و بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد، بەرابەر ویەکسان و سوسیالیستی کە بە دڵنیایی دەبێت ئەم بزوتنەوەیە و ئەم موبارزەیە بەهێز و پشتیوانی بکرێت.

وە ئەمە تاکە ڕیگای کۆتایی هێنانە بە زوڵم و ستەم و نابەرابەری سەر ژنان و سرینەوە و نەهێشتنەوەی ئەم پەڵە ڕەشە لەشەرمساری سەر روخساری مرۆڤایەتی.