رۆژی هەینی ١٣ی خاكهڵێوه، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە خۆی کردە نێو پۆلیسی پارێزەری باڵەخانەی کۆنگرێسدا، لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، شۆفێرەکەش دوای بریندارکردنی لەلایەن پۆلیسەوە، گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی کۆنگرێس دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە پەرژینی ئەمنیی باڵەخانەی کۆنگرێسی بڕیوە و خۆی بە دوو ئەفسەری پۆلیسدا کێشاوە، دواتر هێرشبهرهكه بە چەقۆیەکەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە و هەوڵیداوە پەلاماری هێزەکانی پۆلیس بدات، بەڵام تەقەی لێکراوە و کوژراوە.