بەپێی راپۆرتی ئیدارەی کەشناسی ئوستانی ئیلام، ئەمساڵ زیاتر لە ٩٧ لەسەدی خاکی ئەو ئوستانە تووشی وشکەساڵی بووە و لە ئاستی ئێراندا، ئیلام زیاترین رێژەی کەمبوونەوەی بارینی تۆمار کردووە.
لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کۆچەرییەکانی ئەو ئوستانە ڕایگەیاندووە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئاژەڵدارانی کۆچەر، پێویستیان بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار تۆن خوراکی ئاژەڵ هەیە، نەبوونی خۆراک هەموو ئاژەڵدارانی ئەو ئوستانەی تووشی گرفت کردووە. جێگای ئاماژەیە ژمارەی کۆچەرییەکانی ئیلام زیاتر لە ٦٠ هەزار کەسە و بەپێی ئامارەکان، ئەو ئوستانە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار سەر ئاژەڵی هەیە کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار سەر ئاژەڵی هی کۆچەرییەکانە. لەم پەیوەندیەدا بۆئەوەی بەر بە بەشێک لە زیانەکانی کۆچەرییەکان بگیرێت، کۆچەریەکان ئاژەڵەکانیان بۆ ئوستانەکانی کرماشان و سنە دەگوازنەوە.