کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سەر کار دەرکردنی ٣٠ کرێکاری بەندئاوی کاروون

8 1

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ٣٠ کارمەندی بەندئاو و وزەخانەی کاروون لە پارێزگای خوزستان، بە بیانووی کێشەی ئابووری لە سەر کار دەرکران.

کارمەندانی ئەو بەندئاوە ئەڵێن کە پاش  دەربڕینی ناڕەزایەتی لە لایەن کرێکارانەوە دژ بە پینەدانی حەقدەست و هەروەها دۆخی ژیانیان لە سەر کار دەرکراون و ائاماژەیان بەوە کرد کە مەترسی لە سەر ئەمنیەتی پیشەیی کرێکارانی ئەو واحدە هەیە. جێگای ئاماژەیە ئەم کردەوەی بەرپرسان بوو بە هۆی کۆبوونەوەی کرێکارانی ناڕازی و ناڕازیان بە وتنەوەی درووشم خوازیاری ڕوونکردنەوە لە لایەن بەرپرسە پەیوەندیدارەکان بوون.