ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی گەلاوێژ، ۶ بەندکراوی شارومەندی ئەفغانستان، بە تۆمەتیپەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر، لە سێدارە دران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ۶ بەندکراو کە ناسناوی سێ کەسیان بریتیە لە: ئەڵڵانەزەر تاجیک تەمەن ۳۰ ساڵ، عەبدولڕەعوف نورزهی تەمەن ۵۰ ساڵ و عەبدولڕەحمان ئێسحاق زهی تەمەن ۵۰ ساڵ، بە تۆمەتی پەیوەندیداری بە ماددە هۆشبەرەکان ئێعدام کراون. جێگای ئاماژەیە بە پێی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە سەدا پەنجای لە سێدارە دراوانی ساڵی ڕابردوو بەم تۆمەتە بوون و بە ڕێژەی لە سەدا پێنج ئەم ئامارە بەرزتر بووەتەوە.