کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

لە سێدارەدانی ٦٥٩ کەس لە لایەن ڕژیمه‌وه‌ لە یەک ساڵی ڕابردوودا

کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٧ ڕەزبەر بەرامبەر بە ١٠ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانی “بەرەنگاربوونەوەی سزای ئێعدام”، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لانیکەم ٦٥٩ کەس لە ئێران لە نێوان ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ تا ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لەسێدارە دراون و هەزاران کەسی دیکەش چاوەڕوانی لەسێدارەدانن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران کە بە شێوەی “هەڵواسین” ئەنجام دەدرێت، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٢٤ لەسەد زیادی کردووە. هەروەها ڕێژەی سه‌پاندنی سزای سێدارە لە ساڵی ڕابردوودا، بە بەراورد ساڵی پێشووی بە ڕێژەی ٨٤ لەسەد زیادی کردووە. کۆمەڵەی چالاکانانی مافی مرۆڤ جەختیان لەوە کردەوە کە لە کۆی ٦٥٩ کەس کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە سێدارە دراون، ١٧ کەسیان ژن بوون، یه‌كێكیان ته‌مه‌نی ژێر ١٨ ساڵ بووه‌ و  ٧ کەسێكیش لە شوێنه‌ گشتییەکان لەسێدارە دراون.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئیدامه‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ كانادا،ئاڵمان و ئۆتریش

-

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ زابۆل

-

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی له‌ چابه‌هار

-

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

-

برینداربوونی چوار منداڵ له‌ تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان

-