لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥ بەندکراو بە تۆمەتەکانی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشەبەرەکان” و “کوشتنی بە ئەنقەست“، لە زیندانەکانی نەهاوەند، شیراز و هەمەدان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئێعدام کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرؤڤ، ٤ بەندکراو بە ناوەکانی “جەواد ئیسفەندیاری“، ئەفشین دێهقانی“، پەیمان ئێقبالی” تەمەن ٣٧ ساڵ و “مێهران ئیمانی” تەمەن ٤٠ ساڵ، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر‘، لە زیندانەکانی عادڵ ئابادی شیراز و هەمەدان، لە سێدارە دران. هەروەها بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “سابر ئەکبەری” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست“ك لە زیندانی نەهاوەند ئێعدام کراوە.