لە رۆژانی ڕابردوودا، حوکمی لە سێدارە دانی سێ هاووڵاتی لە زیندانی عادل ئابادی شیراز لە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، جێبەجێ کراوە.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “مەحموود عەلیشاهی” و سەمەد حۆجەتپوور“، رۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەزبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانی عادل ئاباد لە سێدارە دران. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “فازڵ قاسمی نژاد” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شارستانی جەفا، رێککەوتی ٢٨ی خەرمانان لە هەمان زیندان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کرا.
