لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بەندکراو بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکەن”، لە زیندانەکانی عادڵ ئابادی شیراز و لاکانی ڕەشت، ئێعدام کران.
بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئەحمەد یونسی” ، “مێهدی نەجەفی”، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر”، لە زیندانی “عادڵ ئابادی شیراز” لە سێدارە دراون، هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “جەعفەر سادقی” تەمەن ٣٥ ساڵ، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”، لە زیندانی لاکانی ڕەشت ئێعدام کرا.