ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی مانگی ڕەشەممە، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی “پەیمان باباخانی” و “میرعەلی حوسێنی” لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ٤ بەندکراوی دیکە گوازرانەوە بۆ ژووری تاکە کەسی و چوار کەسەکەی دیکە دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی کوژراوەکان گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانی خۆیان.