رۆژی ههینی ١٣ی خاكهڵێوه، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ناوچەیەکی شاخاوی، ژنێک خۆی بە هێزەکانی ئەو وڵاتەدا تەقاندەوە و لە ئەنجامدا خۆی و منداڵە ساواکەی کوژراون.
به وتهی وهزارهتی ناوخۆی تۆنس، دوو چەکداری دیکە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کوژراون. بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی نێوخۆی تونس، لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکاندا هێزە ئەمنییەکانی وڵات لە ناوچەی چیای سەلووم لە پارێزگای قەسرەین گومانلێکراوێکیان کوشتووە کە دواتر هاوژینەکەی بە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندووەتەوە و منداڵە ساواکەشی لە باوەشیدا کوژراوە، ههروهها لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا لە ناوچەی چیای مەخیلە، هێزە ئەمنییەکانیان سەرکردەیەکی لیوای جوندول خەلیفەی تونسیان کوشتووە کە بەیعەتیان بە داعش كردووه.