کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لە ئەستۆگرتنی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەولێر لە لایەن میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامییەوە

لە ئەستۆگرتنی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەولێر لە لایەن میلیشیاکانی

ڕۆژی ڕابردوو، گروپیئەسحابولکەهفبەرپرسیارێتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی شاری هەولێری لە ئەستۆ گرت و بانگەشەی کرد کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیاندنێکی ئەو گروپە کە ڕۆژی شەممە بڵاویان کردووەتەوە، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و بە پێی ڕاگەیاندنەکە بەرژەوەندییەکانیدووژمنی ئەمریکی و داردەستەکانیانلە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج. ئەو گروپە کە خۆی  بە ناویموقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقناساندووە و سەر بە کۆماری ئیسلامییە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسیارێتی زۆربەی هێرشەکانی ڕاگەیاندووە کە بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون. بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی گروپە میلیشیاکان و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا ٦ کەس لە باشووری کوردستان گیانیان بەختکردووە و نزیکەی ٤٠ کەسیش بریندار بوون.