کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لە ئاگر تێبەردانی سینەما ڕیکسی ئابادانەوە تا داڕمانی تاوەری میترۆپۆل، چواردەیە جنایەت

نزیکەی چل و چوار ساڵ بەسەر کارەساتی سینەما ڕیکسی ئاباداندا تێپەڕ دەبێت. لەو کارەساتەدا پتر لەشەشسەدکەس لە تەماشاچیان بەزیندوویی لە ئاگردا سووتان. ئێستا ئیتر ئەو ڕاستییە بەڕوونی دەرکەوتووە کە لایەنگرە ئیسلامییەکانی خومەینی، کە پێشتریشسیسینەمای دیکەیان لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئێران ئاگرتێبەردابوو، بکاەر و سەبەبکاری ئەو جینایەتە بوون. نە حاشاکردنەکەی خومەینی و نە ئەو دادگا ڕواڵەتییەی کە ساڵیهەزار و سێسەد و پەنجا و نۆلەژێر گوشاری خەڵکی ئابادان بەڕێوەیان برد، هیچکام نەیتوانی بکەران و داڵدەدەرانی پشت ئەو جیبایەتە دڵتەزێنە کە دواتر هەموویان بوون بە وەکیل وەزیر، لەچاوی خەڵک بشارێتەوە. ڕژیمی ئێسلامی کە پێشینەیەکی وەک جینایەتی سینەما ڕیکسی ئابادانی لە کارنامەیدا هەیە، ڕژێمێکی دز و گەندەڵە کە پتر لە چواردەیەیە بەزۆری زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدام دەسڵاتی خۆی بەسەر خەڵکی ئێران و ناوچەکەدا سەپاندووە. داڕمانی بینای میترۆپۆل و کوژران و برینداربوونی دەیان کەس، نوێترین کارەساتە کە کاربەدەستان و دەست و پێوەندەکانی ڕژیم ڕاستەوخۆ بەرپرسی ڕوودانین.

خوزستان ناڕازیترین ناوچە بووە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران لەدژی کۆماری ئیسلامی. ئەم ئوستانە دەوڵەمەندترین ناوچەی ئێرانە. خاوەنی گەورەترین سەرچاوە و کانگای نەوت و گاز و ئاوە. بەوحاڵەشەوە پاش چل و دوو ساڵ دەسەڵاتدارێتی حکوومەتی ئیسلامی، خوزستان بۆتە هەژارترین و بێبەش ترین ئوستانەکانی وڵات. دانیشتوانەکەی لە ئاوی خواردنەوەی تەندرووست و پێویست بێبەشن. بەرقی بەرویان بەگوێرەی پێویست نییە. کشت و کاڵ و باغداری و ئاژەڵدارییەکەیان خەریکە لەناو دەچێت. بەنداویگەتوەندکە لەلایەن سپای پاسداران و ڕانتخۆرە گەندەڵەکانی حکوومەتەوە درووسکراوە، پانتاییەکی زۆر لە زەوی و زاری پرپیت و بەرەکەتی ئەو ناوچەیەی کردۆتە شۆەرکات. بێکاری و هەژاری لەناوچەکەدا گەیشتۆتە لووتکە و کاسەی سەبری خەڵکی لێوڕێژ کردووە. حکوومەتی ئیسلامی بە هەڵاواردنێکی بەرنامەبۆداڕێژراو و بەمەست لەدژی خەڵکی ناوچەکە و پێشێلکردنی سەرجەم مافە ئینسانیی و سەرەتاییەکانیان، زمان و فەرهەنگ و داب و نەریتی خەڵکی عەرەب وەک هەڕەشەیەک بۆسەر دەسەڵاتی سەرەڕۆیانەی خۆی دەزانێت.

خوزستان لەباری گەشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگییەوە یەکێک بوو لە ناوچە هەرە گرینگەکانی ئێران. بەدرێژایی مێژووی سەدساڵی ڕابردوو، گەورەترین و ڕێکخراوترین خەبات و ناڕەزایەتی و ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە پیشەسازی نەوت و گازی خوزستاندا شکڵی گرتووە، بەناوبانگترین نووسەران، شاعیران و بەرهەمهێنەرانی فیلم لە ئێران، لەو ناوچەیە ژیاون.

خەڵکی خوزستان، کە لەدەست تەپ و تۆز و خۆلبارینەکانی ئەم ساڵانەی دوایی وەگیانهاتوون، دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر بێ ئاویی، بێ بەرقی، بێکاری، هەژاری و مردنی ئاژەڵەکانیان بەهۆی بێ ئاویی و هەروەها وشکبوونی دارخورماکانیان بەگوێی بەرپرسانی ڕژیم گەیاندووە، بەڵام وڵامی ئەوان بریتی بووە لە بەتاڵانبردنی هەرچی زیاتری سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو ناوچەیە، سەرکوت و بێڕێزی زیاتر، گۆڕینی پیلانگێڕانەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەو ناوچەیە.

سەردارەکانی سپا و لەوانە بنەماڵەی شەمخانی، ڕەزایی، قاڵیباف، ئاخوند و بەرپرسە ئەمنییەتییەکان، بەرپرسە دز و گەندەڵەکانی ئیدارەی ناوچەکە، خوزسانیان کردۆتە سەرچاوەیەک بۆ دەوڵەمەندتر کردنی خۆیان و گیان و ئاسایشی خەڵکیشیان لەم پێناوەدا کردۆتە قوربانی. دوایین نموونەکەی بریتی بووە لە چاوپۆشیکردن لە درووستکردنی بینایدوانەی میترۆپۆل، کە تێیاندا ستانداردە ئیمەنییەکان لەبەرچاو نەگیرابوون و تێبینی و ڕاسپاردەی کارناسان و موهەندیسە سەربەخۆکانیش لەبەرامبەر مافیای ئیداری و بازرگانیی دەسەڵاتداری شارەکە بێ ئاکام دەمایەوە.

جەنایەتی میترۆپۆل نۆ ڕژیم بەس نەبوو، بەهەزاران بەکرێگیراوی چەکداریشیان بەردایە گیانی خەڵکی ناڕازی. هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم گەلێک لە بەهاناوەچووان زیاتر بوون و زوتریش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.  پشتیوانیی جەماوەری شارە گەورەکانی ئێران و سەرجەم ئینسانە شەریف و ئازادیخوازەکان لە خەڵکی خوزستان، ئەرکێکی ئینسانی و هەنووکەییە.

بەبێ ڕاپەڕین و  یەکگرتوویی خەڵکی شارە گەورەکانی وەک تاران، شیراز، ئیسفەهان، مەشهەد، تەورێز، ورمێ، کرماشان و سنە و هیتر، بەبێ یەکگرتوویی و یەکدەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و هەروەها بەبێ پشتیوانیی موعەلیمان و خانەنشینکراوان و بەشداریی چالاکانەی ژنان و  دانشجویان لەسەراسەری ئێران، خەڵکی خوزستان ڕووبەڕووی سەرکوتی زیاتر دەبنەوە.

پشتیوانی لە خەڵکی ئازارچەشتووی ئابادان و خوزستان ئەرکێکی ئینسانی و ئەخلاقییە. جەماوەری خەڵکی کوردستان کە بۆخۆیان لەگەڵ زۆرترین سەرکوت و جینایەتی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بوون، خۆیان بە هاوبەش و هاوخەباتی خەڵکی خوزستان دەزانن و لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردوانی خەڵکی خوزستان و دانیشتوانی شەریف و  زەحمەتکێشی ناوچەکە هاودەردیی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

دروشمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، زیادکرنی حەقدەست و مووچە، ڕاگرتنی جینۆساید لە غەززە

-

نەریتی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە کوردستان

-

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار

-

کەمپینی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین تا دێت بەربڵاوتر دەبێت

-

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-