فەرماندەی یەکەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٩٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە لە ئاگردا سووتاوە.
ئەسغەر ئاغاز، بەئاماژەدان بە دوو ئاگرکەوتنەوی گەورە لە ناوچەکانی بۆزین و مەڕەخێڵ کە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لەژێر کەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەکانی ڕژیم بەردەوام بوو ڕایگەیاند: لە بۆزین ٥٠٠ هێکتار و لە مەڕەخێڵ ٤٢٠ هێکتار لە دارستان و لەوڕگەکانی ئەم دوو ناوچەیە لە ئاگردا سووتان. ئاغاز ئامادهی بهوهش دا كه لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا شەش حاڵەتی ئاگربەدان لە ناوچەکانی بۆزین، مەڕەخێڵ، قەڵاجێ و بێستوون ڕووی داوە کە ٩٥٦ هێکتار پانتایی هەبووە.