کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لەناو جەرگەی شەڕدا، ئێعدام لە گرتووخانەکان و کۆمەڵکوژیی کرێکاران لە شوێنی کار

IMG 4192

لەناو جەرگەی شەڕدا، ئێعدام لە گرتووخانەکان و کۆمەڵکوژیی کرێکاران لە شوێنی کار

لە ماوەی ٣٦ ڕۆژی شەڕی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی هاوكات لەگەڵ گوشاری شەڕی دەرەکی، بەرەیەکی دیکەشی کردووەتەوە، بەرەی شەڕ لەدژی خەڵکی ئێران. ئەم شەڕە دووەمە نەک بە بۆمب و مووشەک و درۆن، بەڵکوو بە پەتی سێدارە، ژووری تاکەکەسی، ترس و تۆقاندنی سیاسی و توندترکردنی سەرکوت بەڕێوە دەچێت. لە کاتێکدا هەموو چاوەکان بڕاونەتە ئاسمان و هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، حکوومەت لە ناوخۆی وڵاتدا کەشی شەڕ وەک ئامرازێک بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتی هەمیشەیی خۆی، واتەحکوومەت لە ڕێگەی ترسەوە، بەکار دەهێنێت.

لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لەم قۆناغەدا، بەشێکە لە ستراتیژی مانەوەی ڕژێمێکی شپرز و سەرلێشێواو. ڕژێمێکی کە باش دەزانێت مەترسی سەرەکی بۆ سەر مانەوەی، جەماوەری خەڵکی ئێرانن. ئەو جەماوەرەی کە ئەم نیزامە گەندەڵ، ناکارامە، سەرکوتگەر و دژە کرێکارەیان ناوێت و خوازیاری گۆڕانکاری بنەڕەتین. حکوومەتێک کە مەشروعیەتی لە کۆمەڵگەکەی خۆی وەرنەگرتبێت، لە کاتی قەیراندا پەنا بۆ توندوتیژترین ئامرازەکانی سەرکوت و ترساندن دەبات. لە کۆماری ئیسلامیدا، ئەم ئامرازە جگە لە ئێعدام هیچی تر نییە.

لە ماوەی ئەم ٣٦ ڕۆژەدا، ناوی ئەو لەسێدارەدراوە سیاسییانەی کە ڕاگەیەندراون، بەپێی ڕێکەوت بەم شێوەیەیە:

٢٧یڕەشەممەی١٤٠٤: کورووش کەیانی (هاووڵاتیی خاوەن دوو ڕەگەزنامەی ئێرانیسوئێدی)

٢٩یڕەشەممەی١٤٠٤: ساڵح محەممەدی (١٩ ساڵە و زۆرانباز)

٢٩یڕەشەممەی١٤٠٤: سەعید داوودی (٢١ ساڵە)

٢٩یڕەشەممەی١٤٠٤: مەهدی قاسمی

١٠یخاکەلێوەی١٤٠٥: عەلی ئەکبەر دانشوەرکار

١٠یخاکەلێوەی١٤٠٥: محەممەد تەقەوی سەنگدەهی

١١یخاکەلێوەی١٤٠٥: بابەک عەلیپوور و پوویا قوبادی

١٣یخاکەلێوەی١٤٠٥: ئەمیر حوسێن حاتەمی (ناڕازی ١٨ ساڵە)

١٥یخاکەلێوەی١٤٠٥: ئەبولحەسەن مونتەزەر و وەحید بەنی عامریان

١٦یخاکەلێوەی١٤٠٥: محەممەد ئەمین بێگلەری، شاهین واحدپەرەست (کەلهوڕ)

بە گوێرەی مێژووی کۆماری ئیسلامی، دوور نییە لە ناو گرتووخانەکاندا چەندین تاوانی ڕانەگەیەندراوی دیکەش ئەنجام درابێت.

ئەم ناوانە تەنیا لیستی قوربانیان نین، بەڵکوو بەڵگەی زیندووی تاوانێکی ڕێکخراون. هەر کام لەم ناوانە ئەوەمان بیر دەخەنەوە کە کۆماری ئیسلامی کە لە دەرەوە خۆی لە گێژاوی شەڕدا دەبینێت، لە ناوخۆدا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی لەسێدارەدانەوە بەر بە هەر دەرفەتێکی ناڕەزایەتی و خۆڕاگریی بگرێت.

نیگەرانییەکان تەنیا بۆ ئەو ئێعدامانە نییە کە بە کردەوە دەرهاتوون، بەڵکوو ڕاپۆرتەکان باس لە گواستنەوەی ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی لەوانە ئەمین فەهیم و ئەبولفەزل ساڵحی سیاوەشانی بۆ شوێنێکی نادیار دەکەن، کارێکی کە لە نەریتی سەرکوتگەرانەی کۆماری ئیسلامیدا زۆرجار سەرەتایەک بووە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە.

واقیعییەت ئەوەیە کە لەسێدارەدان لە ناو جەرگەی شەڕدا، نیشانەی هێز نییە، بەڵکوو نیشانەی ترسە. کۆماری ئیسلامی دەزانێت کە کۆمەڵگە لێی تێپەڕیوە. دەزانێت خەڵک ئەم ڕژێمە بە بەرپرسی ڕاستەوخۆی هەژاری، ناسەقامگیری، هەڵاواردن، گەندەڵی و وێرانکاری دەزانن. هەر بۆیە هەوڵ دەدات لە ژێر سێبەری تەقینەوەکان و کەشی سەربازیدا، تاوانەکانی ناو زیندان بە ئاسایی و بێدەنگی بەرەوپێش ببات. ئەمە شەڕێکی دەروونییە لەدژی کۆمەڵگە، پەیامێکی خوێناوییە بۆ خەڵک کە ئەگەر لە ئاسمان شەڕێک لە ئارادایە، لەسەر زەویش پەتی سێدارە ئامادەیە.

بەڵام بۆ تێگەیشتنی تەواو لەم دۆخە، نابێت تەنیا سەیری گرتووخانەکان بکەین. هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی، پرسێکی دیکەش بوونی هەیە. بۆردومانەکان تەنیابنکەکانی ڕژێمناکەنە ئامانج، ئەمە یەکێکە لە گەورەترین درۆکانی شەڕ. کاتێک کارگەی پۆڵا، ناوەندەکانی پێترۆشیمی، پاڵاوگەکان، وێستگەکانی کارەبا، تۆڕەکانی گواستنەوە و دامەزراوە پیشەسازییەکان دەکرێنە ئامانج، ئەوەی لەناو دەچێت تەنیاژێرخاننییە، بەڵکوو کرێکارانن. ئەو کرێکارەی لە کارگەی پۆڵا شەوکار دەکات، کرێکاری گرێبەستی پێترۆشیمی، شۆفێر، تەکنیکار، کارمەندی خزمەتگوزاری، پاسەوان، کرێکاری ڕۆژکار و هەزاران زەحمەتکێشی دیکە، هەر بەو بۆردومانانە کۆمەڵکوژ دەکرێن.

بەڵام لە گێڕانەوەی فەرمیی شەڕدا، ئەم کرێکارانە هیچ جێگایەکیان نییە. لە ئامارە سەربازییەکاندا ناوی ئەوان ناهێنرێت. لە هەواڵەکاندا باس لەهێرش بۆ سەر ناوەندە پیشەسازییەکاندەکرێت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکرێت کە لەو ناوەندانەدا مرۆڤی زیندوو کاریان دەکرد، ئارەقەیان دەڕشت، بژێوی خێزانەکانیان دابین دەکرد و لە ژێر داروپەردووی هەمانئامانجە پیشەسازییەکاندانێژران. ئەم بێناونیشانییە بە ڕێکەوت نییە، بەڵکوو بەشێکە لە لۆژیکی دژەمرۆیی شەڕ و سەرمایە. لەم لۆژیکەدا، گیانی کرێکار هیچ نرخێکی نییە. هەر وەک چۆن کۆماری ئیسلامی زیندانیی سیاسی بە ناو و ناتۆرەی ئەمنییەتی دەکوژێت، ئامێری شەڕیش کرێکارە کوژراوەکان لە ژێر ناوی بێ گیانیزیانی لاوەکیدا دەشارێتەوە.

لەمڕووەوە، چینی کرێکاری ئێران ئەمڕۆ لە ژێر داروپەردووی شەڕێکی دوولایەنەدایە. لە لایەکەوە بۆردومان و تێکدانی شوێنی کار و بژێوی ژیان، لە لایەکی دیکەوە سەرکوت، لەسێدارەدان و ئەمنییەتی کردنی هەر دەنگێکی ناڕەزایەتی لە ناوخۆدا. ئەم دوو بەرەیە لە یەکتر جیا نین. کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە بژێوی ژیان و گیانی خەڵکی کردووەتە بارمتەی پڕۆژە دەسەڵاتخوازیەکانی خۆی، پڕۆژەگەلێک کە خەڵک بە هەژاری، گەمارۆ، شەڕ، ناسەقامگیری و ئێستاش بە لەسێدارەدان، باجەکەی دەدەن.

لە ئاوا دۆخێکدا، ڕەهەندە وێرانکەرەکانی شەڕ نابێت تاوانەکانی ڕژێم لە ناو زیندانەکاندا بخاتە پەراوێزەوە. نابێت لە ژێر باری قورسی هەواڵەکانی تایبەت بە تاوانی شەڕ، هەواڵی تاوانی ناو زیندانەکان ببێتە پرسێکی لاوەکی. هەر وەک چۆن ناکرێت لە ژێر ناویبەئامانج‌گیرانی ستراتیژی و ژێرخانیی، گیانلەدەستدانی کرێکاران لە کارگەکان و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان لە بەرچاو ون بکرێت.  ئەمڕۆ بەرگریکردن لە خەڵکی ئێران، واتە وەستانەوەی هاوکات لەدژی هەڵگیرسێنەرانی شەڕ، دژی لەسێدارەدان، سەرکوت و بەبارمتەگرتنی بژێوی ژیان و گیانی خەڵک.

دەبێ ناوی لەسێدارەدراوەکان دووپات بکرێتەوە. دەبێ بەرگری بکرێت لەو زیندانیانەی کە لە ژێر تیغی سێدارەدان. دەبێ ناوی کرێکارە کوژراوە بێ ناونیشانەکانی ناو بۆردومانەکان، بگەڕێندرێنەوە ناو جەرگەی گێڕانەوەکان. کۆماری ئیسلامی لە کاتی قەیراندا، پێش هەموو شتێک هێرش دەکاتە سەر جەماوەرەکەی خۆی، جارێک بە پەتی سێدارە، جارێک بە پەرەپێدانی هەژاری و جارێکیش بە سپاردنی کۆمەڵگە بە لۆژیکی شەڕ، هەر هەمان ئامانجیهەوڵدان بۆ مانەوەبەرەوپێش دەبات.